٣٠ حوزەیران ٢٠١٩ - ٠٤:٣٩
بەڕێکرانی تەرمی سەدو پەنجا شەهید لە شارە جیاجیاکانی ئێران

تەرمی پاکی سەدو پەنجا شەهید هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمام جەعفەری سادق(ع) ، ئیمامی شەشەمی شیعەکانی جیهان، لە ١٦شاری ئێرانی ئیسلامی بەڕێکران.

(ABNA24.com) تەرمی پاکی سەدو پەنجا شەهید هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمام جەعفەری سادق(ع) ، ئیمامی شەشەمی شیعەکانی جیهان، لە ١٦شاری ئێرانی ئیسلامی بەڕێکران.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، تەرمی پاکی سەدو پەنجا شەهیدی ئێران کە رۆژی پێنج شەممە بەپێشوازیی پڕشکۆی خەڵک لە تاران بەڕێکران و گوێزرانەوە شارەکان، ئەمڕۆ شەممە لە١٦شاری ئێران بۆ وێنە قوم، ڕەشت، ساری، بیرجەند، شاری کورد، ئەهواز و ئەردەکان بەڕێکران و ئەسپەردەی خاک کران.

لەنێو ئەو شەهیدانەی ئەمڕۆ ئەسپەردەکران، شووناسی سی و چوار شەهید دیاری کراوە کە دووانیان شەهیدانی بەرەڤانیکەری حەرەم و ئەوانی دیکەیان بێ ناوونیشانن.

ئەمڕۆ ٢٩ی ژۆئەنی٢٠١٩ ڕێکەوتە لەگەڵ ٢٥ی شەوالی١٤٤٠ی کۆچی مانگی ساڵڕۆژی شەهادەتی ئیمام جەعفەری سادق(ع) ئیمامی شەشەمی شیعەکانی جیهان.



/129